Zeynep Beyza Kılıç,Hemın Othman Mohammed
06 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 08 ئەیلوول 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت له بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا به ٦١ دۆلار و ٢٧ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت.
دوێنێ نرخی یەك به‌رمیل خاوی برێنت تا ٦٢ دۆلار و ٧٨ سه‌نت هه‌ڵكشا، له كۆتایی رۆژدا بۆ ٦١ دۆلار و ١٥ سه‌نت دابه‌زی.
ئه‌مڕۆ تا كاتژمێر ٠٩:١١ خولهك به به‌راورد به كاتی داخستنی بازاڕ، نرخه‌كه‌ی به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا ٠،١٩ به‌رز بووه‌وه و به ٦١ دۆلار و ٢٧ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا. هاوكات نرخی یەك به‌رمیل خاوی تێكساس به ٥٦ دۆلار و ١٩ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
فه‌رمانگه‌ی زانیاریی وزه‌ی ئه‌مریكا، ئاشكرایكرد یه‌ده‌گی نه‌وتی خاوی ئه‌و وڵاته له هه‌فته‌ی رابردوودا به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا ١،١ دابه‌زیوه و ٤٢٣ ملیۆن به‌رمیل كه‌میكردووه.
پێشبینی بازاڕه‌كان به‌و جۆره‌بوو كه به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا ٢،٥ كه‌مبكات، به‌و هۆیه‌شه‌وه نرخی نه‌وتی خاوی برێنت رووی له به‌رزبوونه‌وه كرد.