Murat Temizer
07 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 08 ئەیلوول 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
ئه‌مریكا ده‌ركه‌وته‌ی پیشه‌سازی نه‌وت و نه‌خشه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كورتمه‌ودای نه‌وتی خاوی په‌سه‌ند كرد و بۆ ئه‌م هه‌فته‌یه چوار سه‌كۆی هه‌ڵكه‌ندنی بیره نه‌وتی كه‌م كرده‌وه.
به‌پێی ئه‌و داتایانه‌ی هه‌فتانه کۆمپانیای خزمەتگوزاری کێڵگەی نەوتی Baker Hughes بڵاوی ده‌كاته‌وه، ژماره‌ی سه‌كۆی هه‌ڵكه‌ندنی بیره نه‌وت له ئه‌مریكا له هه‌فته‌ی ٣١ی ئاب-٦ی ئه‌یلول به‌راورد به هه‌فته‌ی پێشووتر، چوار سەکۆ كه‌میان كردووه و بوونه‌ته ٧٣٨ سەکۆ.
رۆژی پێنجشه‌ممه خاوی برێنت رۆژه‌كه‌ی به ٦١ دۆلار و ١٥ سه‌نت ته‌واو كرد و دوێنێش بۆ ٦٠ دۆلار و ٩٥ سه‌نت كه‌م بۆوه. نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوى جۆری رۆژئاوای تیكساس رۆژه‌كه‌ی به ٥٦ دۆلار و ٥٢ سه‌نت ته‌واو كرد كه رۆژی پێشتر به ٥٦ دۆلار و ٣٠ سه‌نت رۆژه‌كه‌ی ته‌واو كردبوو.