Zana Natık Kerem
17 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 17 کانوونی دووەم 2023
ھەولێر – AA
سەرکۆماری عێراق، عەبدولـلەتیف رەشید بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ئابووریی جیھانیی داڤۆس، گەیشتە سویسرا.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە عەبدولـلەتیف رەشید بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ئابووریی جیھانیی داڤۆس، گەیشتووەتە سویسرا.
راشیگەیاندووە کە عەبدولـلەتیف رەشید لە میانی رۆژانی بەڕێوەچوونی کۆڕبەندی داڤۆس لەگەڵ ژمارەیەک لە سەرکردەی وڵاتانی جیھان و سەرۆکی دامەزراوە ئابوورییەکانی جیھان بۆ تاوتوێکردنی ژمارەیەک پرسی گرنگ کۆدەبێتەوە.
ھەروەھا باسی لەوەش کردووە، عەبدولـلەتیف رەشید لە میانی دیدار و کۆبوونەوەکاندا، وێنەی راستەقینەی ئەو سەقامگیرییە ئەمنی و ئابوورییەی کە عێراق بەخۆیەوە دەیبینێت بۆ سەرکردەی وڵاتانی جیھان دەخاتەڕوو.
دوێنێ دووشەممە، کۆڕبەندی ئابووریی جیھانیی داڤۆس بە بەشداریی ژمارەیەک لە سەرکردە، وەزیرانی دەرەوە و بەرگریی، ژینگە و ئابووریی وڵاتان، خاوەنکار و کۆمپانیاکان لە سویسرا دەستی پێ کرد کە تا ٢٠ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.