Ali Cura
17 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 17 کانوونی دووەم 2023
مۆسکۆ - AA
وەزیری بەرگریی رووسیا، سێرگی شۆیگو ئەو یەکە سەربازییانەی وڵاتەکەی کە لە جەنگی ئۆکراینادا بەشدارن بەسەرکردەوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی بەرگریی رووسیا، سێرگی شۆیگو لە میانی "ئۆپەراسیۆنی سەربازیی تایبەتی ئۆکراینا"دا، سەردانی بنکەی "رۆژهەڵات"ی هێزەکانی رووسیای کردووە و دەربارەی رەوشی ئێستا و چالاکییە سەربازییەکانی هێزەکان، زانیاری لە فەرماندەی بنکەکە، فەریق روستەم مورادۆڤ وەرگرتووە.
سێرگی شۆیگو تیشکی خستووەتە سەر دەستەبەرکردنی مەرجە پێویستەکانی تایبەت بە پتەوی هێزەکان و جێگیرکردنیان لە ناوچەکەدا بەشێوەیەکی پارێزراو، هەروەها باسیشی لە پرسی تەندروستیی و کارەکانی پشت بەرەکانی جەنگ کردووە.