جيهان

مەسرور بارزانی بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆڕبەندی داڤۆس بەرەو سویسرا بەڕێکەوت

- مەسرور بارزانی لە پەراوێزی کۆڕبەندەکەدا، کە رۆژانی ٢٢ تا ٢٦ی ئایار بەڕێوەدەچێت، چەندین دیدار و کۆبوونەوەی لە گەڵ بەرپرسە باڵاکان و خاوەنکاران و ئابووریناسانی ناوچەکە و جیهان دەبێت.

Sarmand Hameed  | 21.05.2022 - نوێکردنەوە : 22.05.2022
مەسرور بارزانی بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆڕبەندی داڤۆس بەرەو سویسرا بەڕێکەوت

هەولێر - AA

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ئابووری جیهانیی داڤۆس، بەرەو سویسرا بەڕێکەوت.

بەگوێرەی ئەو راگەیاندراوەی کە لە نووسینگەی رۆژنامەوانیی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە بڵاوکراوەتەوە، مەسرور بارزانی لە چوارچێوەی چالاکییەکانی کۆڕبەندەکەدا، بەشداریی لە پانێلێکدا دەکات بە ناونیشانی (پێکهاتەیەکی نوێی ئاسایش لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا) .

مەسرور بارزانی هەروەها لە پەراوێزی کۆڕبەندەکەدا، کە ٢٢ تا ٢٦ ئایار بەڕێوەدەچێت، چەندین دیدار و کۆبوونەوەی لە گەڵ بەرپرسە باڵاکان و خاوەنکاران و ئابووریناسانی ناوچەکە و جیهان دەبێت.

لە کۆبوونەوەکاندا، جیا لە تاوتوێکردنی دوايين گۆڕانکاریی و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە، گفتوگۆ دەربارەی هەمەجۆرکردنی ئابووری و سەرچاوەکانی داهات ، گرنگیی پێشخستن و چاکسازیکردن لە سیسته‌می بانکی، دۆزینەوەی بازاڕی نوێ بۆ بەرووبوومی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان، پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و وەبەرهێنان دەکرێت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın