Sarmand Hameed
13 تشرینی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 14 تشرینی یەکەم 2022
هەولێر - AA
سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی، پیرۆزبایی لە عەبدوللەتیف رەشید کرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی بە سەرکۆماری عێراق.
مستەفا کازمی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر نووسیوویەتی: "پیرۆزبایی لە دکتۆر عەبدوللەتیف رەشید دەکەم بە بۆنەی ھەڵبژاردنی وەک سەرکۆماری عێراق و ھیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازم لە ئەرکەکەیدا".
سەرۆکوەزیرانی عێراق هەروەها نووسیوویەتی: "داوا لە سەرجەم ھێزە سیاسیەکان دەکەم ھاوکار و پاڵپشتی بکەن".
لە دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تایبەت بە ھەڵبژاردنی سەرکۆمار و لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنەکەدا، عەبدوللەتیف رەشید بە بەدەستهێنانی ١٦٢ دەنگ بووە سەرکۆماری عێراق.