Sarmand Hameed
21 ئادار 2023•نوێکردنەوە: 21 ئادار 2023
هەولێر - AA
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ئەحمەد سەحاف رایگەیاند، سەرکۆماری عێراق، عەبدوللەتیف رەشید بانگهێشتنامەیەکی ئاراستەی میری کوێت، نەواف ئەحمەد جابر سەباح کرد تاوەکو سەردانی عێراق بکات.
ئەحمەد سەحاف بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاندووە "باڵیۆزی عێراق لە کوێت، مەنهەل سافی ئەمڕۆ سێشەممە لە کۆشکی بەیانی چاوی کەوت بە جێنشینی کوێت، مەشعەل ئەحمەد جابر سەباح و نامەیەکی دەستنووسی سەرکۆماری عێراق، عەبدوللەتیف رەشیدی رادەستکرد کە ناوەڕۆکەکەی بریتییە لە بانگهێشتنامەیەک بۆ میری کوێت، نەواف ئەحمەد جابر سەباح کرد تاوەکو سەردانی عێراق بکات".
بەگوتەی ئەحمەد سەحاف بەشێکی نامەکە پەیوەستە بە پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان هەردوو وڵات.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق راشیگەیاند، جێنشینی کوێت،مەشعەل ئەحمەد جابر سەباح سوپاسی سەرکۆماری عێراقی کردووە بۆ نامەکەی و جەختی لە پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوو وڵات کردووەتەوە.