Aladdin Mustafaoğlu,Sarmand Hameed
21 ئادار 2023•نوێکردنەوە: 22 ئادار 2023
برۆكسل - AA
خەرجی بەرگریی ناتۆ لە ساڵی ٢٠٢٢ بەراورد بە ساڵی ٢٠٢١ زیادی کردووە و گەیشتووەتە ١.١٧ تریلیۆن دۆلار.
بەپێی راپۆرتی ساڵانە بۆ ساڵی ٢٠٢٢ کە لەلایەن سکرتێری گشتیی ناتۆ، یەنس ستۆڵتنبێرگ بڵاوکراوەتەوە، خەرجی بەرگریی ناتۆ کە لە ساڵی ٢٠٢١دا ١.٢٥ تریلیۆن دۆلار بووە، لە ساڵی ٢٠٢٢ زیادی کردووە و گەیشتووەتە ١.١٧ تریلیۆن دۆلار.
هەریەک لە یۆنان، ئەمریکا، لیتوانیا، پۆڵەندا، بەریتانیا، ئیستۆنیا و لیتوانیا، لانیکەم لە سەدا دووی بەرهەمی ناوخۆیی خۆیان بۆ خەرجییەکانی بەرگریی تەرخان کردووە.
یۆنان لە سەدا ٣.٥٤، ئەمریکا لە سەدا ٣.٤٦، لیتوانیا لە سەدا ٢.٤٧ی بەرهەمی ناوخۆیی بۆ خەرجییەکانی بەرگریی خەرجکردووە، لە کاتێکدا تورکیا خەرجییەکانی لە سەدا ١.٣٧ بووە.
بەپێی نرخەکانی ئێستا، ئەمریکا ریزبەندی یەکەمی بەدەستهێناوە لە رووی بەهای خەرجییەکانی بەرگریی لە میانی ساڵی ٢٠٢٢دا کە ٨٢١ ملیار دۆلار بووە، بەریتانیا بە ٦٧.٧ ملیار دۆلار لە ریزبەندی دووەم و ئەڵمانیا بە ٦٠.٩ ملیار دۆلار لە ریزبەندی سێیەم دێت.
ئەمریکا بە تەنها لە سەدا ٧٠ی کۆی خەرجییەکانی بەرگریی ناتۆی پێکهێناوە.