Sayed Khodaiberdi Sadat,Muhammet Nazım Taşcı
21 ئادار 2023•نوێکردنەوە: 21 ئادار 2023
ئیسلام‌ئاباد - AA
بوومه‌له‌رزه‌یه‌ک به گوڕى ٦.٨ پله ناوچه‌ى هیندیكوشى ئه‌فغانستانى هه‌ژاند.
به‌پێى ئه‌و راگه‌یه‌ندراوه‌ى له ناوه‌ندى رووپێوی جیۆلۆجیی ئه‌مریكا بڵاوكراوه‌ته‌وه، بوومه‌له‌رزه‌كه به گوڕى ٦.٨ پله روویداوه و ناوهندهكهى شارۆچكه‌ى جورم لە ویلایه‌تى باداهشان باكوورى رۆژهه‌ڵاتى ئه‌فغانستان بووه.
راشگه‌یه‌ندرا كه بوومه‌له‌رزه‌كه له قوڵایى ١٨٧.٦ كیلۆمه‌تر روویداوه.
تا ئێستا نازانرێت کە بەهۆی بوومەلەرزەکەوە زیانى گیانى و ماددى کەوتووەتەوە یان نا.
ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه كه له خاڵێكى نزیك سنوور هاتووه‌ته ئاراوە، له ژماره‌یه‌ك شارى پاكستان و هیندستان هه‌ستى پێكراوه. له كاتى بوومه‌له‌رزه‌كه‌دا ژماره‌یه‌كى زۆر له هاووڵاتییان هاتوونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان.
گوته‌بێژى حكوومه‌تى تاڵیبان، زه‌بیحوڵڵا موجاهید له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان رایگه‌یاند كه "فه‌رمانى ئاماده‌باشى به سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانى ته‌ندروستى كراوه و تا ئێستاش له‌باره‌ى زیانى گیانییه‌وه هیچ هه‌واڵێكى نه‌رێنى له ویلایه‌ته‌كانى تاهار، باداهشان، قوندوز و په‌نچشیر نه‌گه‌یشتووه".
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ئه‌وه‌ش بڵاوكرایه‌وه كه بوومه‌له‌رزه‌كه به شێوه‌یه‌كى به‌هێز له پاكستان، هیندستان، تاجیكستان و چه‌ند وڵاتێكى ئاسیاى ناوه‌ڕاست هه‌ستى پێكراوه.
لە لایەکی دیکەوە به‌هۆى بوومه‌له‌رزه‌كه‌وه له پاكستان، لە ناوچەی لۆوه‌ر دیر، حه‌وت کەس بریندار بوون و بنمیچى خانووێک لە ناوچەی جەمروود رووخاوە.