Zafer Fatih Beyaz
13 تشرینی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 14 تشرینی یەکەم 2022
ئەنقەرە – AA
میری قەتەر، تەمیم بن حەمەد ئال سانی لەسەر بانگهێشتی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەردانێکی فەرمی بۆ تورکیا ئەنجام دەدات.
بەپێی ئەو راگەیەندراوەی کە لە سهرۆكایهتی پەیوەندییەکان له سەرۆکایەتی کۆماری تورکیاوە بڵاوکراوەتەوە، لە چوارچێوەی سەردانەکەدا سبەی لە ئیستانبوڵ هەشتەمین کۆبوونەوەی لیژنەی ستراتیجی باڵای تورکیا-قەتەر بە بەشداریی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و میری قەتەر، تەمیم بن حەمەد ئال سانی بەڕێوەدەچێت.
لە میانی کۆبوونەوەی لیژنەی ستراتیجیدا، کە وەزیرە پەیوەندیدارەکانیش تێیدا ئامادە دەبن، چاو بە سەرجەم لایەنەکانی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا-قەتەر دەخشێندرێتەوە و تاوتوێی ئەو هەنگاوانە دەکرێت کە دەبێ بۆ قووڵکردنەوە و پەرەپێدانی هاوکارییە دوو قۆڵییەکان بگیرێنەبەر.
پێشبینی ئەوە دەکرێت لە میانی کۆبوونەوەکاندا جگە لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان تورکیا و قەتەری هاوبەشی ستراتیجیی، ئاڵوگوڕی بیروڕا لەسەر پرسە هەنووکەییە ناوچەیی و جیهانییەکان بکرێت.