Dildar Baykan Atalay
09 کانوونی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 10 کانوونی یەکەم 2022
واشنتۆن - AA
پڕۆژە یاسای رێگەپێدانی بەرگریی نیشتمانی (NDAA) ئەمریکا، کە بوودجەی بەرگریی ساڵی ٢٠٢٣ لەخۆدەگرێت، لە ئەنجوومەنی نوێنەران بە زۆرینەی دەنگ پەسەندکرا.
دوای ئەوەی لیژنەی کۆنفرانس کە ئەندامەکانی لە هەردوو باڵی کۆنگرێسی ئەمریکا، له ئەنجوومەنی پیران و ئەنجوومەنی نوێنەران پێکهاتوون، رەشنووسی کۆتایی پڕۆژە یاسای رێگەپێدانی بەرگریی نیشتمانی (NDAA)یان پێشكهش كرد کە بوودجەی بەرگری بە بڕی ٨٥٨ ملیار دۆلار لەخۆدەگرێت، رەشنووسەکە لە دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەراندا خرایە دەنگدانەوە.
رەشنووسەکە، بە دەنگی “بەڵێ”ی ٣٥٠ ئەندام لە بەرامبەر “نەخێر”ی ٨٠ ئەندام پەسەندکرا.
بۆ ئەوەی ئەو رەشنووسە بکرێت بە یاسا، دەبێت سەرەتا لە دانیشتنی ئەنجوومەنی پیران پەسەند بکرێت و دواتر لەلایەن سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن-هوە واژووبکرێت.