Mustafa Deveci
09 کانوونی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 09 کانوونی یەکەم 2022
ئەنقەرە - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو رایگەیاند، یۆنان بە پێداگرییەوە بەردەوامە لە پێشێلکردنی پەیماننامەی لۆزان و مافە بنهڕهتییهكانی تورکەکانی خۆرئاوای تراکیا.
مهولود چاوشئۆغڵو لە ئەنقەرە پێشوازی لە ئەندامانی ئەنجوومونی راوێژکاریی کەمایەتی تورکەکانی خۆرئاوای تراکیا کرد.
لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، چاوشئۆغڵو دەربارەی کۆبوونەوەکە نووسیوویەتی: "یۆنان بە پێداگرییەوە بەردەوامە لە پێشێلکردنی پەیماننامەی لۆزان و مافە بنهڕهتییهكانی هاوڕەچەڵەکەکانمان. هیچ کات تورکەکانی خۆرئاوای تراکیامان بە تەنها جێ نەهێشتووە، جێیان ناهێڵین".
وهزیری دهرهوهی توركیا سەرنجی بۆ ئەوە راکێشا کە یۆنان ناسنامەی "تورک"ی تورکەکانی خۆرئاوای تراکیا ناناسێت.
مەولود چاوشئۆغڵو تیشكی خستهسهر ئهوهش کە یۆنان رێگەی نەداوە وشەی "تورک" لە ناوی خوێندنگە، وەقفەکان، کۆمەڵەکان و دامەزروەکانی سەربە کەمایەتیی تورکەکان بەکاربهێندرێت و جەختی لەوە کردەوە له ئەسینای پایتەخت ئازادیی بە کۆمەڵەکردنی کەمایەتی تورکیش پێشێلکراوە.
چاوشئۆغڵو ئەوەی وەبیرهێنایەوە کە دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەورووپا، سی جار یۆنانی لهبارهی ئەو پێشێلکارییانە سەرزەنشت کردووە و جەختی لەوە کردەوە کە ئەسینا نزیکەی ١٥ ساڵە ئەم بڕیارانەی دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەورووپای جێبەجێ نەکردووە.
- "یاسای نوێی موفتیی یۆنان، پێچەوانەی پەیماننامەی لۆزانە"
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو گوتیشی: "یۆنان رێگە نادات کەمایەتیی تورکەکان نوێنەری ئایینی خۆیان هەڵبژێرن. یاسای نوێی موفتی لە یۆنان، پێچەوانەی پەیماننامەی ئاشتیی ساڵی ١٩٢٣ی لۆزانە و بێبەشکردنی کەمایەتیی تورکەکانە لە مافە بنهڕهتییهكانی مرۆڤ. یۆنان دەستی بەسەر ماڵ و موڵکی وەقفەکانی خۆرئاوای تراکیادا گرتووە. یۆنان لە رێگەی جێبەجێکردنی پرۆسەی پشکنینی دارایی زۆرهملێ و سزای باجەوە جیاکاری لەگەڵ کەمایەتیی تورکەکان دەکات".