وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل "ھەڕەشەکانی ئێران"یان تاوتوێ کرد
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مارکۆ ڕۆبیۆ لە میانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییدا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاھو، پاڵپشتی وڵاتەکەی بۆ ئیسرائیل دووپات کردەوە.

Ankara
ئەنقەرە ــ AA
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مارکۆ ڕۆبیۆ و سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاھو "ھەرەشەکانی ئێران" و دۆخی دەریای سووریان تاوتوێ کرد.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە مارکۆ ڕۆبیۆ لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنییدا لەگەڵ بنیامین ناتانیاھو، قسەی کردووە.
ڕاشیگەیاندووە کە لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، "ھەڕەشەکانی ئێران" و دۆخی دەریای سوور تاوتوێ کراون.
ئەوەشی خستووەتەڕوو لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، گفتوگۆکراوە لە بارەی بەردەوامی ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە، ھەروەھا باس لەو ھەوڵانە کراوە کە بە ئامانجی ئازادکردنی دەستبەسەر کراوە ئیسرائیلییەکان لە غەززە، خراونەتەگەڕ.
ھەروەھا ئاماژەی بەوەشداوە کە ھەر لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مارکۆ ڕۆبیۆ پاڵپشتی وڵاتەکەی بۆ ئیسرائیل دووپات کردووەتەوە.