هێرشێکی نوێی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کرایە سەر کەشتیگەلی جیهانی سومود

Istanbul
ئیستانبوڵ - AA
بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرش کرایە سەر کەشتیگەلی جیهانی سومود، کە بۆ شکاندنی گەمارۆی ئیسرائیل بەرەو غەززە بەڕێکەوتووە.
سەبارەت بە بابەتەکە، کەشتیگەلی جیهانی سومود ڕاگەیاندراوێکی لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوە کرد هێرش کراوەتە سەر کەشتییەکی دیکەی کاروانەکە کە لە ٣١ی ئابەوە لە ئیسپانیاوە بەڕێکەوتوون.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە،
هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئەو ئاگرەی بەهۆی هێرشەکەوە کەوتبووەوە لە ماوەیەکی کورتدا کوژێندراوەتەوە.
چالاکوانێکی ناو کەشتیەکە بەناوی لەیلا حیجازی باسی لە هێرشەکە کرد و، ڕایگەیاند: "شەفتەکەم تازە تەواو بووبوو، چووم بخەوم، چونکە دەبوو کاتژمێر دوو هەستمەوە. شەفتەکەی دیکە تازە دەستیپێکردبوو، بیستمان کەسێک هاواری کرد 'درۆن' بۆیە ڕامانکردە ژوورەوە، هێلەکەکەم لەبەر کرد".
لە ئێستادا نزیکەی ١٥٠ چالاکوان لە وڵاتانی جیاوازەوە، لەنێویاندا دەیان هاوولاتی تورکیا، خۆیان ئامادە دەکەن بۆ بەشداری کردن لەو کەشتیگەلەی لە تونسەوە بەرەو غەززە بەرێدەکەون.
سومود کە لە زمانی عەرەبیدا بە واتای "پێداگریی" یان "ئیرادەی پۆڵاین" دێت، بووەتە چەمکێک بۆ باس کردن لە بەرخۆدانی فەڵەستینییەکان دژی زۆرداری و داگیرکاری.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن