لە زنجیرەیەک ھێرش و بۆردومانی سوپای ئیسرائیلدا بۆ سەر غەززە ٢٠ فەڵەستینی کوژران
لە ئاکامی زنجیرەیەک ھێرش و بۆردومانی سوپای ئیسرائیلدا بۆ سەر چەند ناوچەیەکی کەرتی غەززە، ٢٠ فەڵەستینی کوژران.

Istanbul
غەززە ــ AA
لە ئاکامی زنجیرەیەک ھێرش و بۆردومانی سوپای ئیسرائیلدا بۆ سەر چەند ناوچەیەکی کەرتی غەززە، ٢٠ فەڵەستینی کوژران.
شایەتحاڵەکان بە ئاژانسی ئانادۆڵویان ڕاگەیاند کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ ھەینی، سوپای ئیسرائیل زنجیرەیەک ھیرشی کردووەتە سەر شاری غەززە و چەند ناوچەیەکی ناوەڕاست و باشووری کەرتی غەززە.
بە گوتەی شایەتحاڵەکان لە میانی ھێرشەکاندا، ژمارەیەک فەڵەستینی لە بەردەم ناوەندەکانی دابەشکردنی یارمەتییە مرۆیییەکان، ھەروەھا ژمارەیەک خانوو و کەمپی ئاوارە فەڵەستینییەکان لە شاری غەززە و چەند ناوچەیەکی ناوەڕاست و باشووری کەرتی غەززە، لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە بۆردومان کراون.
ھاوکات چەند سەرچاوەیەکی پزیشکی بە ئاژانسی ئانادۆڵویان ڕایگەیاند کە لە ئاکامی ھێرش و بۆردومانەکانی سوپای ئیسرائیلدا، ٢٠ فەڵەستینی کوژراون و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.