ژمارەی کوژراوانی ھێرشەکانی ئەمڕۆی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر غەززە بەرزبووەوە بۆ ٢٩ کەس
ژمارەی ئەو فەڵەستینییانەی کە ئەمڕۆ ھەینی لە ئاکامی زنجیرەیەک ھێرش و بۆردومانی سوپای ئیسرائیلدا بۆ سەر ژمارەیەک ناوچەی کەرتی غەززە کوژران، بەرزبووەوە بۆ ٢٩ کەس.

Istanbul
غەززە ــ AA
ژمارەی ئەو فەڵەستینییانەی کە ئەمڕۆ ھەینی لە ئاکامی زنجیرەیەک ھێرش و بۆردومانی سوپای ئیسرائیلدا بۆ سەر ژمارەیەک ناوچەی کەرتی غەززە کوژران، بەرزبووەوە بۆ ٢٩ کەس.
شایەتحاڵەکان بە ئاژانسی ئانادۆڵویان ڕاگەیاند کە ئەمڕۆ ھەینی، سوپای ئیسرائیل زنجیرەیەک ھێرشی کردووەتە سەر ژمارەیەک ناوچەی کەرتی غەززە.
ھەروەھا شایەتەحاڵەکان باسیان لەوەش کرد کە لە میانی ھێرشەکاندا، ژمارەیەک فەڵەستینی لە بەردەم ناوەندەکانی دابەشکردنی یارمەتییە مرۆیییەکان، ھەروەھا ژمارەیەک خانوو و کەمپی ئاوارە فەڵەستینییەکان لە شاری غەززە چەند ناوچەیەکی ناوەڕاست و باشووری کەرتی غەززە، لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە بۆردومان کراون.
ھاوکات چەند سەرچاوەیەکی پزیشکی بە ئاژانسی ئانادۆڵویان ڕاگەیاند ژمارەی ئەو فەڵەستینییانەی کە ئەمڕۆ ھەینی لە ئاکامی زنجیرەیەک ھێرش و بۆردومانی سوپای ئیسرائیلدا بۆ سەر ژمارەیەک ناوچەی کەرتی غەززە کوژران، بەرزبووەتەوە بۆ ٢٩ کەس و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.