جيهان

WSJ: ''دوای هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر قەتەڕ، ترەمپ پەیوەندییەکی توندی تەلەفۆنیی لەگەڵ نەتانیاهو ئەنجام دا''

Ecem Şahinli Ögüç  | 11.09.2025 - نوێکردنەوە : 12.09.2025
WSJ: ''دوای هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر قەتەڕ، ترەمپ پەیوەندییەکی توندی تەلەفۆنیی لەگەڵ نەتانیاهو ئەنجام دا''

Ankara

ئەنقەرە - AA

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ (WSJ)، بانگەشەی ئەوەی کرد سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ دوای هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر شاندی دانوستانکاری حەماس لە قەتەڕ، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی توندی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین نەتانیاهو ئەنجامداوە.

بەپێی ئەو زانیارییەی بەرپرسانی باڵای حکوومەتی ئەمریکا داویانە بە ڕۆژنامەکە، ترەمپ دوای هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر شاندی دانوستانکاری حەماس لە قەتەڕ، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ناتانیاهو ئەنجامداوە.

بەرپرسەکان باسیان لەوە کردووە ترەمپ سەرەتا کە هەواڵی هێرشەکەی پێگەیشتووە، توڕە بووە و بە دەنگێکی توند بە نيتانیاهوی ڕاگەیاندووە کە لە بەرامبەر هێرشەکەدا هەستی بە بێهیواییەکی زۆر کردووە.

ترەمپ بە نەتانیاهوی گوتووە، بڕیاری هێرشکردنە سەر شاندی دانوستانکاری حەماس لە دۆحەی پایتەختی قەتەڕ کارێکی ژیرانە نەبووە.

لە لایەکی دیکەوە، نەتانیاهو باسی لەوە کردووە کە کاتێکی کەمی لەبەردەستدا بووە بۆ دەستپێکردنی هێرشەکان و، ئەو دەرفەتەی قۆستووەتەوە.

هەروەها بەرپرسەکان ئاماژەیان بەوەیش کردووە کە دوای هێرشەکە، لایەنەکان پەیوەندییەکی دیکەیان ئەنجامداوە و، ئەو پەیوەندییە بە بەراورد بە پەیوەندی یەکەم دۆستانەتر بووە.

سوپای ئیسرائیل ڕۆژی نۆی ئەیلوول، بە فڕۆکەی جەنگی هێرشی کردە سەر باڵەخانەیەک لە دۆحەی پایتەختی قەتەڕ کە شاندی دانوستانکاری حەماسی تێدابوو.

حەماس بڵاویکردەوە کە سەرکردەکانیان لە هەوڵی تیرۆرکردنەکەی ئیسرائیل ڕزگاریان بووە و، لە هێرشەکەدا کوڕی خەلیل حەیە ئەندامی مەکتەبی سیاسی حەماس و چوار ئەندامی حەماس و پۆلیسێکی قەتەر گیانیان لەدەستداوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın