باڵیۆزی تورکیا لە دۆحە گۆکسو: "تورکیا بە هەموو توانایەوە لەپاڵ دەوڵەت و گەلی قەتەڕ دەوەستێت''

Ad Dawhah
دۆحە - AA
باڵیۆزی تورکیا لە دۆحە، موستەفا گۆکسو، ئیدانەی هێرشەکەی ئیسرائیلی بۆ سەر شاندی دانوستانکاری حەماس لە دۆحەی پایتەختی قەتەڕ کرد و، ڕایگەیاند: ''هێرشەکە هەوڵێکە بۆ بە ئامانجگرتنی ئاسایشی قەتەڕ و ڕۆڵی نێوەندگیریی و سەقامگیرییەکەی''.
گۆکسو لە ڕاگەیاندراوێکدا کە لە میدیای قەتەڕدا بڵاوکرایەوە، جەختی لەوە کردەوە کە تورکیا بە هەموو توانایەوە لە پاڵ قەتەڕدایە و، ڕایگەیاند: "ئەم هێرشە هەنگاوێکی سەرنەکەوتووە بۆ ئەوەی بە ئەنقەست ناسەقامگیریی بۆ ناوچەکە بێنێت و، تورکیا بە هەموو توانایەوە لە پاڵ دەوڵەت و گەلی قەتەڕدایە".
هەروەها گۆکسو باسی لەوە کرد کە ئیسرائیل بە ڕەتکردنەوەی ئاگربەست، هەوڵدەدات گشت هەوڵەکانی نێوەندگیریی بەهەدەر بدات و، ڕایگەیاند: "هێرشکردنە سەر شاندی حەماس لە قەتەڕ کە وڵاتی نێوەندیگرە و لەسەر پێشنیازی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ بۆ ئاگربەست لە غەززە کاریان دەکرد، جارێکی دیکە بە ڕوونی هەڵوێستی ئیسرائیلی لەو بارەیەوە نیشاندا".
گۆکسو ئەوەی بیرهێنایەوە کە سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغانیش هێرشەکەی بە پێشێلکارییەکی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکان و سەروەری قەتەڕ ناوزەد کردووە و، ڕایگەیاند: ''تورکیا بە هەموو توانایەوە لە پاڵ قەتەڕ دەوەستێت، کە هاوبەشێکی ستراتیجی ئەنقەرەیە''.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن