وەزارەتی بەرگریی تورکیا: ''هیچ دۆخێکی نەرێنیی لەبارەی هێزەکانمان لە سووریا لە ئارادا نییە''
سەرچاوەکانی وەزارەتی بەرگریی تورکیا: "ئەو هەواڵ و بانگەشانەی باس لەوە دەکەن گوایا ئیسرائیل هێزەکانی سوپای تورکیای لە سووریا کردووەتە ئامانج، بێ بنەمان و ڕاست نین''.

Ankara
ئەنقەرە - AA
سەرچاوەکانی وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایانگەیاند: "ئەو هەواڵ و بانگەشانەی باس لەوە دەکەن گوایا ئیسرائیل هێزەکانی سوپای تورکیای لە سووریا کردووەتە ئامانج، بێ بنەمان و ڕاست نین''.
دوای کۆبوونەوەی هەفتانە بۆ خستنەڕووی زانیارییەکان، سەرچاوەکانی وەزارەتی بەرگریی تورکیا، وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسانیان دایەوە.
لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەو بانگەشانەی باس لەوە دەکەن گوایا ئیسرائیل هێزەکانی سوپای تورکیای لە سووریا کردووەتە ئامانج، سەرچاوەکان ڕایانگەیاند: "ئەو هەواڵ و بانگەشانەی باس لەوە دەکەن گوایا ئیسرائیل هێزەکانی سوپای تورکیای لە سووریا کردووەتە ئامانج، بێ بنەمان و ڕاست نین''.
ڕاشیانگەیاند: ''هیچ دۆخێکی نەرێنیی لە ئارادا نییە لەبارەی ئەو یەکە و کارمەند و کەلوپەلانەمان کە لە سووریا جێگیرکراون''.
سەبارەت بە هێرشی سەر شاندی دانوستانکاری حەماس لە قەتەڕ لەلایەن ئیسرائیلەوە، سەرچاوەکانی وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایانگەیاند: ''دەرکەوت کە ئیسرائیل تیرۆری کردۆتە سیاسەتی دەوڵەت، نانی لە شەڕ و پێکداداندایە و دژی ئاشتییە''.
هەروەها سەچاوەکانی وەزارەتی بەرگریی تورکیا دووپاتیان کردەوە: ''بەرپرسیارییەتیمان دووپات دەکەینەوە و وەبیر کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەخەینەوە تا ئیسرائیل بەڕێگای کارا ڕانەگیرێت، بە هێرشی بێباکانە وەک ئەوەی قەتەڕ ناوچەکە بەرەو کارەسات دەبات''.
ڕاشیانگەیاند: ''بەرامبەر ئەم هێرشە کە بە ئاشکرا سەروەریی پێشێل دەکات، جەخت دەکەینەوە بە هەموو توانامانەوە لە پاڵ قەتەڕداین''.