لە زنجیرەیەک ھێرشی ئاسمانیی ئیسرائیلدا بۆ سەر سەنعا شەش کەس کوژران
- حووسییەکان ڕایانگەیاند کە لە ئاکامی زنجیرەیەک ھێرشی سوپای ئیسرائیلدا بۆ سەر سەنعاى پایتەختی یەمەن، شەش کەس کوژراون و ٨٦ی دیکەش برینداربوون.

Yemen
یەمەن ــ AA
حووسییەکان ڕایانگەیاند کە لە ئاکامی زنجیرەیەک ھێرشی سوپای ئیسرائیلدا بۆ سەر سەنعاى پایتەختی یەمەن، شەش کەس کوژراون و ٨٦ی دیکەش برینداربوون.
وەزارەتی تەندروستیی سەربە حکوومەتی حووسییەکان "کە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیی دانی پێدانەنراوە" لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل زنجیرەیەک ھێرشیان کردووەتە سەر سەنعا.
ڕاشیگەیاندووە کە لە ئاکامی ھێرشەکاندا، شەش کەس کوژراون و ٨٦ی دیکەش برینداربوون.
پێشتر کەناڵی مەسیرە سەربە حووسییەکان بڵاوی کردبوویەوە کە فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل لە میانی زنجیرەیەک ھێرشدا، دامەزراوەیەکی نەوتی لە ناوەڕاستی شاری سەنعا وێستگەیەکی کارەبایان لە باشووری شارەكە، بۆردومان کردووە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن