سەرۆکی ئەمریکا ترەمپ سەرنجی خستە سەر هەوڵەکانی تورکیا بۆ بەدیهاتنی ئاگربەست لە غەززە

Washington DC
واشنتۆن - AA
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە تورکیا لەگەڵ وڵاتانی دیکە هەوڵی گرنگی داوە بۆ پرۆسەی ئاگربەست لە غەززە و ڕایگەیاند: "پێموایە دەگەینە ڕێککەوتنێک، بەڵێ، دڵنیام ئەم ڕێککەوتنە دەکەین".
سەبارەت بە پلانی ئاگربەست لە غەززە، سەرۆکی ئەمریکا ترەمپ، لە نووسینگەی ئۆڤاڵ بۆ ڕۆژنامەنووسان دووا.
ترەمپ ڕایگەیاند: "لەگەڵ سەرکۆماری تورکیا (ڕەجەب تەیب) ئەردۆغان گفتوگۆم کرد. ئەو کەسێکی نایاب و زۆر بەهێزە. هەوڵێکی زۆر گەورە دەدات بۆ ئەوەی ئەم ڕێککەوتنە (لە غەززە) جێبەجێ بکرێت. حەماسیش ڕێزێکی زۆری لێدەگرێت".
سەرۆکی ئەمریکا ترەمپ، ئاماژەی بەوە کرد کە وڵاتانی وەک تورکیا، قەتەر، سعوودیە و ئیمارات بەشدارییەکی زۆر گرنگیان کردووە بۆئەوەی پلانی ئاگربەست لە غەززە بتوانرێت جێبەجێ بکرێت و، ڕایگەیاند: "هەمووان لەگەڵ ئێمەن".
ترەمپ ئەوەیشی خستەڕوو ئەو کۆبوونەوانەی هێشتا لە میسر بەردەوامن بە باشی بەڕێوە دەڕۆن و، گوتی: "پێموایە دەگەینە ڕێککەوتنێک، بەڵێ، دڵنیام ئەم ڕێککەوتنە دەکەین".
هەروەها ترەمپ باسی لەوە کرد کە ئیسرائیل بەشێوەیەکی زۆر ئەرێنی پێشوازی لەم پلانە کردووە و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاهو ئەرێنیی بووە و باوەڕی وایە ڕێککەوتنەکە جێبەجێ دەبێت.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن