جيهان

دۆناڵد ترەمپ: "دانوستانەکان لەبارەی ئاگربەست لە غەززە ئەرێنین و بە خێرایی بەرەوپێش دەچن"

سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند کە وڵاتانی ئیسلامی و عەرەبی، ھەروەھا وڵاتانی دیکە بەشدارییەکی باش" لە دانوستانەکان لەبارەی ئاگربەست لە غەززە، دەکەن.

Mücahit Oktay, Muhammed Kılıç, Can Hasasu  | 06.10.2025 - نوێکردنەوە : 07.10.2025
دۆناڵد ترەمپ: "دانوستانەکان لەبارەی ئاگربەست لە غەززە ئەرێنین و بە خێرایی بەرەوپێش دەچن"

New York

واشنتۆن ــ AA

سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند کە دانوستانەکان لەبارەی ئاگربەست لە غەززە ئەرێنین و بە خێرایی بەرەوپێش دەچن.

دۆناڵد ترەمپ لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "Truth Social، نووسیوویەتی: "لە کۆتایی ئەم ھەفتەدا، گفتوگۆیەکی زۆر ئەرێنی لەگەڵ حەماس و وڵاتانی جیھان (عەرەب و موسڵمان و وڵاتانی دیکە) ئەنجامدرا، ئەوەش بە ئامانجی ئازادکردنی بارمتەکان (بەدیلگیراوە ئیسرائیلییەکان) و کۆتاییھێنان بە شەڕ لە غەززە و لە ھەمووی گرنگتر ئەوەیە کە ھەوڵێکی زۆر خراوەتەگەڕ بۆ بەدیھێنانی ئاشتی لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست".

ڕاشیگەیاندووە: "لەئیستادا، دانوستانەکان لەبارەی ئاگربەست لە غەززە ئەرێنین و بە خێرایی بەرەوپێش دەچن و ئەمڕۆ دووشەممە شاندەکانی دانوستانکار لە میسر کۆدەبنەوە بۆ تاوتوێکردنی وردەکارییەکانی کۆتایی پلانی کۆتاییھێنان بە شەڕ لە غەززە".

ھەروەھا سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە بەردەم کۆشکی سپی بە ڕۆژنامەوانانی ڕایگەیاند کە وڵاتانی ئیسلامی و عەرەبی، ھەروەھا وڵاتانی دیکە بەشدارییەکی باش" لە دانوستانەکان لەبارەی ئاگربەست لە غەززە، دەکەن.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın