ئەمریکا: "ناکرێت ئاڵوگۆڕی بەدیلگیراوەکان لە غەززە ئەنجامبدرێت لە کاتێکدا شەڕ بەردەوامە"
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مارکۆ ڕوبیۆ ڕایگەیاند کە پێویستە ئیسرائیل بۆردومانەکانی بۆ سەر غەززە بوەستێنێت.

Washington DC
واشنتۆن ــ AA
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مارکۆ ڕوبیۆ ڕایگەیاند، ناکرێت ئاڵوگۆڕی بەدیلگیراوەکان لە غەززە ئەنجامبدرێت، لە کاتێکدا شەڕ لە غەززە بەردەوامە.
مارکۆ ڕوبیۆ لە دیمانەیەکدا لەگەڵ تۆڕی "NBC"، گوتی: "دوای ئەوەی بزووتنەوەی حەماس ڕەزامەندی نیشاندا سەبارەت بە پێشنیارەکەی سەرۆک ترەمپ-ی لەبارەی کۆتاییھێنان بە شەڕی غەززە، لەئێستادا پرسە لۆجستییەکان تاوتوێ دەکرێن و ھیوادارین ئەم گفتوگۆیانە زۆر بە خێرایی کۆتایی پێبھێنرێت".
جەختی لەوەش کردووە کە پێویستە ئیسرائیل بۆردومانەکانی بۆ سەر غەززە بوەستێنێت.
گوتیشی: "ناکرێت ئاڵوگۆڕی بەدیلگیراوەکان لە غەززە ئەنجامبدرێت، لە کاتێکدا شەڕ لە غەززە بەردەوامە".