ئەمریکا دەستیکرد بەجێبەجێکردنی سزا نوێیەکانی سەر ئێران
- ئیدارەی ئەمریکا دەستیکرد بە جێبەجێکردنی بەشی دووەمی سزاکانی سەر ئێران کە ھەریەک لە سێکتەرەکانی وزە، دارایی و گواستنەوەی دەریایی لەخۆدەگرێت کە پێشتر لە چوارچێوەی رێککەوتنی ئەتۆمییەوە لە ساڵی ٢٠١٥دا، هەڵگیرابوون.

Washington DC
واشنتۆن - AA
ئیدارەی ئەمریکا دەستیکرد بە جێبەجێکردنی بەشی دووەمی سزاکانی سەر ئێران کە ھەریەک لە سێکتەرەکانی وزە، دارایی و گواستنەوەی دەریایی لەخۆدەگرێت کە پێشتر لە چوارچێوەی رێککەوتنی ئەتۆمییەوە لە ساڵی ٢٠١٥دا، هەڵگیرابوون.
بەشی دووەم و کۆتایی سزاکانی سەر ئێران کە بە هۆی کشانەوەی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە رێککەوتنی ئەتۆمیی، قۆناغ بە قۆناغ خرانە بواری جێبەجێکردنەوە، کاتژمێر ٠٠:٠١ بەکاتی واشنتۆن (٠٨:٠١ بەکاتی هەرێمی کوردستان) بە فەرمی کەوتنە بواری جێبەجێکردنەوە.
ئامانجی ئیدارەی ئەمریکا لەو سزایانەی کە دەبێتە هۆی سنووردارکردنی چالاکییە جیهانییەکانی کۆمپانیای نیشتمانیی نەوتی ئێران و هاوپشکەکانی، بڕینی شادەماری ئابووریی ئێرانە کە بەڕێژەیەکی ئێجگار زۆر بە هەناردەکردنی نەوتەوە بەندە و بەوشێوەیەش لە چوارچێوەی سازاکاندا دامەزراوە داراییە بیانییەکان ناتوانن مامەڵ لەگەڵ بانکی ناوەندیی ئێران و بانکەکانی دیکەی ئەو وڵاتەدا مامەڵە بکەن.
ئەمە جگە لەوەی ئەگەر بێت و سیستمی سویفت SWIFT کە گواستنەوەی نێودەوڵەتیی پارەی نێوان بانکەکان رێکدەخات، بەڕووی سەرجەم دامەزراوە داراییەکانی ئێراندا دانەخرێت، ئەوا بەرەوڕووی سزاکانی ئەمریکا دەبێتەوە.
لە چوارچێوەی بەشی دووەمی سزاکانی سەر ئێراندا کە لەمڕۆوە دەچنە بواری جێبەجێکردنەوە، هەریەک لە دامەزراوەکانی بەڕێوەبردنی بەندەرەکان، کارگەکانی بەرهەمهێنان و نۆژەنکردنەوەی کەشتییەکان و سێکتەری گواستنەوەی دەریایی سزایان بەسەردا سەپێنراوە و کۆمپانیای کەشتییەوانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران و کۆمپانیای هێڵی دەریاوانیی باشووری ئێران و هاوپشکەکانی خراونەتە لیستی رەشی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکاوە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن