دۆناڵد ترەمپ ئامادەکارییەکانی بۆ ئەنجامدانی لووتکەی سێقۆڵیی لەگەڵ ڤلادیمیر پوتین و ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی ڕاگەیاند
- سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند کە دەست کراوە بە ئامادەکارییەکان، بۆ ئەنجامدانی لووتکەی سێقۆڵیی لەگەڵ سەرۆکی ڕووسیا، ڤلادیمیر پوتین و سەرۆکی ئۆکراینا، ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی.

Washington DC
واشنتۆن ــ AA
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند کە دەست کراوە بە ئامادەکارییەکان، بۆ ئەنجامدانی لووتکەی سێقۆڵیی لەگەڵ سەرۆکی ڕووسیا، ڤلادیمیر پوتین و سەرۆکی ئۆکراینا، ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی.
دۆناڵد ترەمپ دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی و ژمارەیەک سەرکردەی ئەورووپا کە لە کۆشکی سپی ئەنجامدرا، لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "Truth Social، ئاماژەی بەوەداوە کە کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سەرۆکی ئۆکراینا و سەرکردەکانی ئەورووپا، بەرھەمدار بوو.
ڕاشیگەیاندووە کە لە میانی کۆبوونەوەکەدا، ھەماھەنگی وڵاتانی ئەورووپا و ئەمریکا لە پێناو دابینکردنی ئەمنی بۆ ئۆکراینا، تاوتوێ کراوە.
ھەروەھا نووسیوویەتی: "ھەمووان ڕازین بە ئاسۆی ئاشتی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا".
باسی لەوەش کردووە کە دەست کراوە بە ئامادەکارییەکان، بۆ ئەنجامدانی لووتکەی سێقۆڵیی لەگەڵ سەرۆکی ڕووسیا، ڤلادیمیر پوتین و سەرۆکی ئۆکراینا، ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی و لە ماوەکانی داھاتوودا شوێنی ئەنجامدانی لووتکەکە، دەست نیشان دەکرێت.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن