کاردانەوەی تورکیا دژ بە ڕاپۆرتی ٢٠٢٤ی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا تایبەت بە مافەکانی مرۆڤ
- وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، ڕاپۆرتی ٢٠٢٤ی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا تایبەت بە مافەکانی مرۆڤ کە بانگەشەی بێ بنەمای لەبارەی تورکیاوە هەیە، ڕەت کردەوە.

Istanbul
ئیستانبوڵ - AA
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، ڕاپۆرتی ٢٠٢٤ی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا تایبەت بە مافەکانی مرۆڤ کە بانگەشەی بێ بنەمای لەبارەی تورکیاوە هەیە، ڕەت کردەوە.
لەبارەی ڕاپۆرتەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا تایبەت بە مافەکانی مرۆڤ، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕاگەیاندراوێکی فەرمی بڵاو کردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "بانگەشەکانی بێ بنەمای ڕاپۆرتی ٢٠٢٤ی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا تایبەت بە مافەکانی مرۆڤ ڕەت دەکەینەوە".
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا وێڕای ئاماژەدان بەوەیکە، تورکیا لەگەڵ هەموو شێوازەکانی تیرۆر لە چوارچێوەی یاسا و لەسەر بنەمای ماف و ئازادییە بنەڕەتییەکان خەبات دەکات، ڕایگەیاندووە: "ئەو بانگەشانەی کە لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە، دوورن لە ڕاستییەوە. جگە لەوەش بەداخەوەین بۆ ئەوەی کە ڕاپۆرتەکە لەسەر بنەمای هەندێک قسە و باسی بێ بنەما و دوور لە ڕاستی ئەندامانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داڕێژراوە".
ڵە ڕاگەیاندراوەکەدا، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا هەروەها ئاماژەی بە ئۆپەراسیۆنەکانی دژ بە تیرۆر لە سووریا داوە لە چوارچێوەی مافی ڕەوای بەرگریکردن بە بێ ئەوەی زیان بە خەڵکی سڤیل و ژێرخانی وڵاتەکە بگات، ڕایگەیاندووە، "باسکردن لەم ئۆپەراسیۆنانە لە دەرەوەی چوارچێوەی ماف و ڕەوایی بەرگریکردن، زۆر هەڵەیە".
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕاشیگەیاندووە، "جگە لەوە، تورکیا کە ساڵانێکی زۆرە پێشوازی لە ملیۆنان پەنابەر کردووە و سەرەتاییترین پێداویستییەکانی ئەوانی بەجێ هێناوە، ئێستا بووەتە نموونەیەک بۆ کارگێڕی کۆچ لەسەر بنەمای پاراستنی کەڕامەتی مرۆیی".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن