توركيا

فیدان: "پێویستە سووریای نوێ سووریایەک بێت هەموو گەلان بیروباوەڕ و کلتوورەکان پارێزراو بن و بەیەکەوە بتوانن بژین"

وەزیری دەرەوەی تورکیا، هاکان فیدان: "(ڕووداوەکانی سوەیدا) یەکێک لە گەورەترین کاراکتەرەکانی ئەم تابلۆ تاریکە ئیسرائیلە".

Sümeyye Dilara Dinçer, Gökhan Çeliker  | 13.08.2025 - نوێکردنەوە : 13.08.2025
فیدان: "پێویستە سووریای نوێ سووریایەک بێت هەموو گەلان بیروباوەڕ و کلتوورەکان پارێزراو بن و بەیەکەوە بتوانن بژین"

Ankara

ئەنقەرە - AA

وەزیری دەرەوەی تورکیا، هاکان فیدان ڕایگەیاند: "پێویستە سووریای نوێ سووریایەک بێت کە هەموو گەلان، بیروباوەڕ و کلتوورەکان پارێزراو بێت و بەیەکەوە بتوانن بژین. وەک تورکیا پێشنیارەکانمان لەم ڕووەوە دەخەینەڕوو".

دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی سووریا، ئەسعەد حەسەن شەیبانی لە ئەنقەرە، وەزیری دەرەوەی تورکیا فیدان، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشی ساز کرد.

فیدان ئاماژەی بەوە کرد کردارگەلێکی دیاریکراو ئەنجام دەدرێن بۆ ئەوەی گۆڕانکارییە ئەرێنییەکەی سووریا بگۆڕن بۆ نەرێنیی و بیوەستێنن، سەبارەت بە (ڕووداوەکانی سوەیدا)یش ڕایگەیاند: "یەکێک لە گەورەترین کاراکتەرەکانی ئەم تابلۆ تاریکە ئیسرائیلە".

هاکان فیدان جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ئیسرائیل یەکێک لە پایەکانی سیاسەتی فراوانخوازی خۆی لە ناوچەکە لە سووریا پێکهێناوە.

فیدان ئاماژەی بەوە کرد کە پێویستە هەمووان پشتیوانی لە پڕۆسەکەی سووریا بکەن و، گرنگە گەلانی ناو وڵاتەکە هەست بە یەکسانی بکەن و ڕایگەیاند: "پێویستە سووریای نوێ سووریایەک بێت کە هەموو گەلان، بیروباوەڕ و کلتوورەکان پارێزراو بێت و بەیەکەوە بتوانن بژین. وەک تورکیا پێشنیارەکانمان لەم ڕووەوە دەخەینەڕوو".

سەبارەت بە هەڵوێستی ڕێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە/یەپەگە، وەزیری دەرەوەی تورکیا فیدان ڕایگەیاند: "لەم خاڵەدا دەستدەکەین بە بینینی ئەو پێشهاتانەی کە ئیدی بە ئەستەم چاوپۆشیان لێدەکەین. دەبینین لە ئێستادا ئەندامانی ڕێکخراوەکە کە لە تورکیا، عێراق، ئێران و ئەورووپاوە هاتوون سووریایان جێنەهێشتووە، ڕێکخراوەکە نە دوای ١٠ی ئادار، نە دوای ئەو پرۆسەیەی لە تورکیا بەڕێوەدەچێت، هیچ گۆڕانکارییەکی دڵنیاکەرەوە لە سووریا کە دەربڕی ئەوە بێت مەترسی لە کردە چەکدارییەکان نەماوە، نابینین. بەپێچەوانەوە دەبینین کە هەموو پڕۆسەکان وەک چاوەڕوانییەک بەڕێوەدەچن چ ئەوانەی دیمەشق، چ ئەوانەی ئەنقەرە بۆ درێژکردنەوەی تەمەنی ڕێکخراوەکە و سوودمەندبوون لە قەیرانێکدا کە ڕەنگە ڕووبدات. با وانەزانن ئەوە نابینین".

فیدان جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە تورکیا لە نزیکەوە چاودێری دۆخی سووریا دەکات و، پشتیوانی لە هەوڵەکان دەکات و پەیامی ئەوەی دا کە ئەو ئەنجامەی ڕێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە/یەپەگە چاوەڕوانی دەکات، لە سووریا بەدی نایەت.

"لە دۆخێکدا کە داواکاریيە ئەمنییەکانی تورکیا (لە سووریا) جێبەجێ نەکراون، ئێمە چانسی ئەوەمان نییە لێرە بە ئارامیی ڕاوەستین" هاکان فیدان وای گوت و، و باسی لەوە کرد کە سەرکۆمار ڕەجەب تەیب ئەردۆغان چەندین جار ئەمەی خستووەتەڕوو.

گوتیشی: "بانگەوازم بۆ یەپەگە ئەوەیە کە بەو تیرۆریستانەی لە هەموو جیهانەوە کۆیانکردوونەتەوە، هەرچی زووە لەوە دەربچن ببنە هەڕەشە بۆ تورکیا و ناوچەکە".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın