بانگەوازی سەرۆکی ئەمریکا ترەمپ بۆ زێلێنسکی کە دەستبەرداری نیمچە دوورگەی کریمیا و چوونە ناو ناتۆ ببێت

Washington DC
واشنتۆن - AA
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ داوای لە سەرۆکی ئۆکراینا، ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی کرد دەستبەرداری نیمچە دوورگەی کریمیا و چوونە ناو ناتۆ ببێت و، ئاماژەی بەوە کرد ئەو دوو پرسە لە ڕۆژەڤدا نین.
ترەمپ کە ئەمڕۆ لە کۆشکی سپی پێشوازی لە زێلێنسکی و سەرکردە ئەوروپییەکان دەکات، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ڕاگەیاندراوێکی سەبارەت بە پرۆسەی ڕووسیا-ئۆکراینا بڵاوکردەوە.
دۆناڵد ترەمپ شانازی بە میوانداری کردنی ئەم ژمارە زۆرەی سەرکردە ئەوروپییەکان کرد و، جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە گفتوگۆی گرنگ سەبارەت بە پرۆسەی ئاشتیی ئەنجام دەدەن.
سەرۆکی ئەمریکا ترەمپ، سەبارەت بە زێلێنسکی ڕایگەیاند: "ئەگەر بیەوێت دەتوانێت دەستبەجێ کۆتایی بە جەنگ لەگەڵ ڕووسیا بهێنێت، یان دەتوانێت بەردەوامی بە جەنگ بدات"، ئەوەیشی خستەڕوو کە سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا، باراک ئۆباما نیمچە دوورگەی کریمیای بەبێ تەقاندنی یەک گوللە (بە ڕووسیا) بەخشیوە و چیدیکە ناتوانرێت وەربگیرێتەوە.
هەروەها ترەمپ باسی لەوە کرد کە چوونە ناو ناتۆ بۆ ئۆکراینا ئیدی لەسەر مێزی گفتوگۆ نییە.
سەرۆکی ئەمریکا ترەمپ، ئەمڕۆ سەرەتا لە کۆشکی سپی لەگەڵ سەرۆکی ئۆکراینا زێلێنسکی کۆدەبێتەوە، پاشان بە بەشداری سەرکردە ئەوروپییەکان کۆبوونەوەیەکی فراوان ئەنجام دەدات.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن