جيهان

سیناتۆری ئەمریکی هۆڵن: "ترەمپ لەلایەن پوتینەوە فریودراوە"

Yasin Yorgancı  | 18.08.2025 - نوێکردنەوە : 18.08.2025
سیناتۆری ئەمریکی هۆڵن: "ترەمپ لەلایەن پوتینەوە فریودراوە"

Ankara

ئەنقەرە - AA

سیناتۆری ئەمریکی، کریس ڤان هۆڵن، بانگەشەی ئەوەی کرد سەرۆکی وڵاتەکەی، دۆناڵد ترەمپ لە کۆبوونەوەکەی ١٥ی ئاب لە ئەلاسکا، لەلایەن سەرۆکی ڕووسیا، ڤلادیمێر پوتینەوە جارێکی دیکە فریودراوە.

ڤان هۆڵن کە سیناتۆرێکی دیموکراتخوازەکانە، لە میانی بەشداری کردنی لە بەرنامەی سز ویکی کەناڵی هەواڵی ئەی بی سیدا، هەڵسەنگاندنی بۆ کۆبوونەوەی ترەمپ-پوتین کرد.

ڤان هۆڵن ڕایگەیاند: "ترەمپ جارێکی دیکە لەلایەن پوتینەوە فریودرا. پوتین لە خاکی ئەمریکادا لەسەر فەڕشی سوور پێشوازی لێکرا. بەڵام نە ئاگربەست کرا، نە کۆبوونەوەیەکی نزیک لە نێوان پوتین و (سەرۆکی ئۆکراینا ڤلۆدیمیێر) زێلێنسکی ئەنجامدرا".

هەروەها ڤان هۆڵن ئاماژەی بەوە کرد کە ئەو سزایانەی ترەمپ پێش کۆبوونەوە باسی دەکرد، خرانە لاوە، هەرلەبەرئەوە بوو پوتین ستایشی ترەمپی کرد.

ڤان هۆڵن جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە پێویستە کۆنگرێس و ئەنجومەنی پیران کار لەسەر پڕۆژە یاسایەک بکەن بۆ سەپاندنی سزا بەسەر ڕووسیا و پوتیندا.

سیناتۆر ڤان هۆڵن باسی لەوە کرد کە پوتین پێش کۆبوونەوە تەنیا یەک ئامانجی لە مێشکدا بووە و، دوای کۆبوونەوەکەش دەستی لەو ئامانجە هەڵنەگرتووە، لەبەرئەوە ئەو ئاگربەستەی ترەمپ هیوای بۆ دەخواست ئەنجامی بدات، نەیتوانی بیکات، بۆیە ئەم کۆبوونەوەیە بۆ پوتین بە سەرکەوتن دادەنرێت.

سەرۆکی ئەمریکا ترەمپ و سەرۆکی ڕووسیا پوتین، لە ١٥ی ئاب لە شاری ئەنکەرێجی ئالاسکا کۆبوونەوە کە ماوەی سێ کاتژمێری خایاند، ترەمپ ڕایگەیاند پێشکەوتنی گرنگیان بەدەستهێناوە، بەڵام نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتنی کۆتایی.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın