Dmitri Chirciu
11 تشرینی یەکەم 2024•نوێکردنەوە: 14 تشرینی یەکەم 2024
مۆسکۆ - AA
سەرۆکی ڕووسیا، ڤلادیمێر پوتین لە ئەشگاباتی پایتەختی تورکمانستان، لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، نوعمان کورتوڵموش کۆبووەوە.
بەپێی ڕاگەیاندراوێکی کۆشکی کرملین، پوتین لە میانی بەشداری کردنی لە کۆڕبەندی نێودەوڵەتیی "پەیوەندی نێوان کات و شارستانیەت - جیهانی مۆدێرن و بناغەی گەشەپێدان" چاوی بە کورتوڵموش کەوتووە.
پوتین بە کورتوڵموشی ڕاگەیاندووە کە چاوەڕوانە سەرکۆمار ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بەشداری لە لووتکەی بریکس بکات کە لە ڕۆژانی ٢٢-٢٤ی تشرینی یەکەمدا لە کازان بەڕێوەدەچێت و، پلانی هەیە لەوێدا کۆبوونەوەیەکی دووقۆڵی لەگەڵدا ئەنجام بدات.