Kaan Bozdoğan
11 تشرینی یەکەم 2024•نوێکردنەوە: 11 تشرینی یەکەم 2024
بێلگراد - AA
تورکیا و سربیا ١١ ڕێککەوتننامەی هاریکارییان واژوو کرد کە بوارەکانی وزە، بازرگانی، تەکنۆلۆژیا، وەرزش، ئاسایشی کۆمەڵایەتیی، ئیدارەدانی کارەسات و ڕاگەیاندنیان لە نێودایە.
ڕێوڕەسمی واژووکردنی ڕێککەوتننامەکانی هاریکاریی بە ئامادەبوونی سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرکۆماری سربیا، ئەلێکساندەر ڤوچیچ لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆماری سربیا بەڕێوەچوو.
%2FAA-35886061.jpg)
ئەو ڕێککەوتننامانەی هاریکاریی لە نێوان هەردوو وڵاتدا واژوو کراون بریتین لە: '"یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە بواری ئیدارەدان و بەڕێوەبردنی کارەسات و باری نائاسایی، یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە بارەی هاریکاری لە بوارەکانی کار، ڕەخساندنی هەلی کار، و دەستەبەری کۆمەڵایەتيی، یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن سەبارەت بە هاریکاریی لە بواری گۆڕینی وزە، یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە بواری وەرزش و لاوان، یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە بارەی هاریکاریی لە بواری ڕاگەیاندن و زانیاری، یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی ئەکادیمی و یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە بواری پیشەسازی و تەکنۆلۆژیا".
%2FAA-35886116.jpg)
هەروەها پرۆتۆکۆڵی شاری دەستە خوشک لە نێوان شارەوانی بێلگراد و گەورەشارەوانی غازی عەنتاب واژووکرا.
دوا بە دوای ڕێوڕەسمەکە سەرکۆمار ئەردۆغان و ڤوچیچ کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشیان سازکرد.