جيهان

سکرتێری گشتیی ناتۆ ڕایگەیاند ٣٠ وڵات کار لەسەر چوارچێوەی دڵنیایی ئەمنی بۆ ئۆکراینا دەکەن

İbrahim Hamdi Hacıcaferoğlu  | 19.08.2025 - نوێکردنەوە : 19.08.2025
سکرتێری گشتیی ناتۆ ڕایگەیاند ٣٠ وڵات کار لەسەر چوارچێوەی دڵنیایی ئەمنی بۆ ئۆکراینا دەکەن

Istanbul

واشنتۆن - AA

سکرتێری گشتیی ناتۆ، مارک روتە ئاماژەی بەوە کرد کە ٣٠ وڵات لەوانە ژاپۆن و ئوسترالیا کار لەسەر چوارچێوەی دڵنیایی ئەمنی بۆ ئۆکراینا دەکەن و، ئەمریکا خوازیارە بەشداری لەم دەستپێشخەرییەدا بکات.

دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ و سەرۆکی ئۆکراینا، ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی و سەرکردە ئەورووپییەکان لە چوارچێوەی پرۆسەی ئاشتیی ڕووسیا-ئۆکراینا، روتە بۆ کەناڵی فۆکس نیوزی ئەمریکی دووا.

ڕوتە باسی لەوە کرد لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی دڵنیاییە ئەمنییەکان بۆ ئۆکراینا کراوە و، لە مانگەکانی ڕابردووشدا بە سەرۆکایەتی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، کیەر ستارمەر و سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن ٣٠ وڵات لەنێویشیاندا ژاپۆن و ئوسترالیا کاریان لەسەر ئەم دڵنیاییە ئەمنییانە کردووە.

مارک روتە ئاماژەی بەوە کرد کە ئەمریکا خواستی بۆ بەشداری کردن لە چوارچێوەی دڵنیایی ئەمنیدا دەربڕیوە و، لە ڕۆژانی داهاتوودا ڕۆڵی واشنتۆن لەم بوارەدا تاوتوێ دەکرێت.

روتە جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ترەمپ بە دەستپێکردنی گفتوگۆ لەگەڵ سەرۆکی ڕووسیا، ڤلادیمێر پوتین دۆخەکەی لە بنبەست ڕزگار کردووە، لە هەمان کاتدا گوشاری خستووەتە سەر ڕووسیا، ئەوەیشی خستەڕوو کە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ زۆر سەرکەوتوو بووە.

هەروەها روتە باسی لەوە کرد کە ترەمپ لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا لەگەڵ پوتین، سەرۆکی ڕووسیای ڕازی کردووە پێش کۆبوونەوەی سێ قۆڵی لەگەڵ زێلێنسکی کۆببێتەوە و، لایەنەکان بڕیار لەوە دەدەن کە ئەو کۆبوونەوەیە لە کوێ ئەنجام دەدرێت.

سکرتێری گشتیی ناتۆ روتە، تیشکی خستە سەر ئەوەی کە ئەندامێتی ئۆکراینا لە ناتۆ بەشێک نییە لە گفتوگۆکانی ئێستا و، ڕایگەیاند: "لە دوای لووتکەکەی ٢٠٢٤ تا ئێستا، هەڵوێستی فەڕمی ناتۆ ئەوەیە کە چوونی ئۆکراینا بۆ ناو ناتۆ ڕێگەیەکی بێگەڕانەوەیە، بەڵام ئەوەی لێرەدا باسی دەکەین ئەندامێتی ناتۆ نییە، بەڵکو دڵنیایی ئەمنییە بۆ ئۆکراینا کە هاوشێوەی ماددەی پێنجی ناتۆیە".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın