عێراق

عێراق و ئەمریکا دۆسیەی نەوتی ھەرێمی کوردستانیان تاوتوێ کرد

- وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن و ھەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا، ستیڤن ڤاگن پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵات و دۆسیەی نەوتی ھەرێمی کوردستانیان تاوتوێ کرد.

Laith Al-jnaidi  | 18.08.2025 - نوێکردنەوە : 19.08.2025
عێراق و ئەمریکا دۆسیەی نەوتی ھەرێمی کوردستانیان تاوتوێ کرد

Iraq

ھەولێر ــ AA

وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن و ھەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا، ستیڤن ڤاگن پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵات و دۆسیەی نەوتی ھەرێمی کوردستانیان تاوتوێ کرد.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە فوئاد حوسێن پێشوازی لە ستیڤن ڤاگن کردووە.

ڕاشیگەیاندووە لە دیدارەکەدا باس لە پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵات کراوە، بەتایبەتیش ئەوەی کە پەیوەندی بە ڕۆڵی ئەو کۆمپانیا ئەمریکییانەوە ھەبوو کە لەبواری نەوتدا لە عێراق کار دەکەن.

باسی لەوەش کردووە کە ھەر لە میانی دیدارەکەدا، گفتوگۆکراوە لەبارەی چارەسەرکردنی کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی ئەو کۆمپانیا نەوتییانەی کە لە ھەرێمی کوردستان کاردەکەن، بە شێوەیەک کە رێگە خۆش بکات بۆ دەستپێکردنەوەی ھەناردەکردنی نەوت لە کێڵگەکانی ھەرێمی کوردستانەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın