Haydar Karaalp
18 ئاب 2025•نوێکردنەوە: 25 ئاب 2025
بەغدا - AA
حوسن عەلاوی ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سوودانی ڕایگەیاند، ئەرکی هێزەکانی هاوپەیمانان بە فەرماندەیی ئەمریکا لە هەریەکە لە بەغدا و بنکە سەربازیی عەن ئەسەد لە ئەنبار، لە مانگی ئەیلوول کۆتایی پێ دێت.
عەلاوی لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراق ڕایگەیاندووە، حکوومەتی عێراق پابەندە بە کۆتایی پێهێنانی ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و ڕێکخستنەوەی هێزە ئەمنییەکان. پەیوەندییەکانی ئەمنی لەگەڵ هاوپەیمانان دەبەسترێتە بە پەیوەندییەکەی دوو لایەنە لە بوارەکانی سیاسی، ئابووری و کولتووری.
حوسێن عەلاوی ڕاشیگەیاندووە کە بە پێی ئەو خشتەیەی لەسەر ڕێککەوتن کراوە، ئەرکی هاوپەیمانان بۆ ساڵەکانی ٢٠٢٥-٢٠٢٦ کۆتایی پێ دێت و گوتیشی : "بە پێی ئەو ڕێککەوتنە ئەرکی هێزەکانی هاوپەیمانان بە فەرماندەیی ئەمریکا لە هەریەکە لە بەغدا و بنکە سەربازیی عەن ئەسەد لە ئەنبار، لە مانگی ئەیلوول کۆتایی پێ دێت. دوای ئەوە قۆناغێکی نوێ لە ئەرکی هاوپەیمانان ڕێککەوتنی لەسەر دەکرێت لە چوارچێوەی ڕاوێژکاری و بەرزکردنەوەی توانای هێزە ئەمنییەکان".
هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە فەرماندەیی ئەمریکا دوای هێرشەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش لە ساڵی ٢٠١٤ پێکهات.
هێزەکانی هاوپەیمانان جگە لە بەغدا و بنکە سەربازیی عەین ئەسەد لە ئەنبار، لە چەند بنکەیەکی مەشق و ڕاهێنانی سەربازیی لەوانەش هەولێر دەمێننەوە.