ئەمریکا بەشێک لە پێداویستییەکانی لە دێرازۆرە بەرەو حەسەکە کشاندەوە

İdlib
دێرازۆر - AA
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش بە فەرماندەیی ئەمریکا، بەشێک لە کەلوپەل و پێداویستییەکانیان لە پارێزگای دێرازۆر لە ڕۆژهەڵاتی سووریا بەرەو حەسەکە کشاندەوە.
بە پێی ئەو زانیارییەی لە سەرچاوەکانی نێوخۆیی سووریا وەرگیراون، ئەمریکا بە نزیکەی ٢٠٠ بارهەڵگر، بەشێک لە کەلوپەل و پێداویستییەکانی لە دامەزراوەی غازی کۆنیکۆ و عومەر بەرەو حەسەکە کشاندووەتەوە.
ئەو پێداویستییانە لە ناوچەکانی دەوروبەری حەسەکە و کەسراک و شەدادی لە ناو بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا جێگری کران.
بە پێی زانیارییەکان، کاروانەکەی ئەمریکا کە لە دێرازۆرەوە بەرەو حەسەکە گواستراونەتەوە، بریتی بوون لە ئامێری جۆراوجۆری سەربازیی، لۆجستیکی و کۆنتەینەر.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن