Serhat Zafer,Halife Yalçınkaya
13 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 14 نیسان 2022
سێواس – AA
خانووه نیمچهچهماوهییهكانی سێواس كه به ئیلهام وه‌رگرتن له "خانووه‌كانی هابیت"ی فیلمی "Lord of the Rings" بونیاد نراون، به‌هۆی به‌فربارینه‌وه سپییان پۆشیووه.
سپیپۆشینی "خانووه‌كانی هابیت" و ده‌ورووبه‌ری كه شه‌ش كیلۆمه‌تر له شاری سێواسه‌وه دوورن و ده‌كه‌ونه ناوچه‌ی سه‌یرانگاكانی پاشاباخچه و له‌لایه‌ن شاره‌وانیی سێواسه‌وه بونیاد نراون، دیمه‌نێكی دڵڕفێنی به ناوچه‌كه به‌خشیووه.
كارههڵسوڕێنهری "خانووه‌كانی هابیت"، مه‌همه‌ت جۆشتانئۆغڵو به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه ئه‌و به‌فره‌ی له مانگی نیساندا ده‌بارێت دڵڕفێنییهكی جیاوازی هه‌یه.
مەهمەت جۆشتانئۆغڵو به سه‌رنج خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه خانووه‌كانی هابیت له رووی سروشت و ته‌لارسازییه‌وه جوانییه‌كی تایبه‌تی هه‌یه، گوتی: "به‌فربارین له نیساندا ئێره‌ی سه‌رنجڕاكێشتر كردووه. هاوشارییانی سێواس و ئه‌و میوانانهیش لێره ده‌مێننه‌وه بۆ زیندووهێشتنه‌وه‌ی یاده‌وه‌رییه‌كانیان وێنه ده‌چركێنن".
پله‌كانی گه‌رما له رۆژدا له شاره‌كه یه‌ك پله‌ی ژێر سفری سه‌دی و له شه‌ویشدا، پێنج پله‌ی ژێر سفری سه‌دی بوو.