Gökhan Balcı
14 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 17 نیسان 2022
ئەدیرنە - AA
گوڵی رووەکی کانۆلا لە کێڵگەکانی پارێزگای ئەدیرنە باکووری خۆرئاوای تورکیا، دەستیان بە پشکوتن کرد.
زەردپۆشبوونی کێڵگەکانی رووەکی کانۆلا لە پارێزگای ئەدیرنە کە بە گرنگترین و لەبارترین ناوچەی بەرهەمهێنانی کشتوکاڵی تورکیا دادەنرێت، دیمەنێکی درەوشاوەیان بە ناوچەکە بەخشی.

دیمەنی جوانی گوڵە کانۆلا کە فەرشئاسا سەرتاپای کێڵگەکانیان زەرپۆش کردووە، بوونە مایەی راکێشانی سەرنجی فۆتۆگرافەران و سەردانیکاران لە ناوچەکە.
رووەکی کانۆلا لەو چەند ساڵەی دواییدا، بووەتە جێگەی بایەخی زیاتری جووتیاران کە زۆرجار بە جێگرەوەی (رووەکی) گوڵەبەڕۆژە دادەنرێت.
بەپێی ئەو ئامارانەی بەدەست پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتووە لە کاتێکدا لە ساڵی ٢٠٢٠دا لە ٦٩ هەزار و ٩٦٩ دۆنم زەویدا، ٢٤ هەزار و ٣٧٠ تۆن گوڵە کانۆلا بەرهەمهێنراوە لە ساڵی ٢٠٢١دا، توانراوە لە ٦٦ هەزار و ٩٧٠ دۆنم زەویدا، ٢٤ هەزار و ٨٩٨ تۆنی لێ بەرهەم بهێنرێت.
بەگوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵ و دارستانی پارێزگای ئەدیرنە، ئەمساڵ رێژەی بەرهەمهێنان زیادی کردووە و لە رووبەری ٨٥ هەزار دۆنم زەویدا توانراوە ٣٠ هەزار تۆن لەم جۆرە رووەکە بەرهەم بهێنرێت.
14.04.2022 کێڵگەکانی گوڵە کانۆلا لە #ئەدیرنە زەردپۆش بوون
گوڵی رووەکی کانۆلا لە کێڵگەکانی پارێزگای ئەدیرنە باکووری خۆرئاوای تورکیا، دەستیان بە پشکوتن کرد.