Halife Yalçınkaya
13 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 13 نیسان 2022
سیواس – AA
به‌هۆی به‌فربارین له تێپه‌ڕگه‌ی چامڵیبهل له‌سه‌ر رێگای سیواس-تۆكات، هاتوچۆی ئۆتۆمبێله‌كان خاوبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی.
دوای ئه‌و به‌فر بارین و هه‌ڵكردنی رههێڵهیهی ئێواره‌ی دوێنێ سیواسی گرته‌وه، هاتوچۆی ئۆتۆمبێله‌كان له تێپه‌ڕگه‌ی چامڵیبهل كه هه‌زار و ٦٥٠ مه‌تر له ئاستی ده‌ریاوه به‌رزه، به‌شێوه‌یه‌كی كۆنترۆڵكراو رێگه‌ی پێ درا.
تیمه‌كانی رێگاوبان و ئاسایش به‌رده‌وامن له هه‌وڵه‌كانیان بۆ رزگاركردنی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی له‌سه‌ر رێگای تێپهڕگهكه گیریان خواردووه.
شۆفێری بارهه‌ڵگر، موزه‌فه‌ر گونه‌ش كه بارهه‌ڵگره‌كه‌ی له رێگادا ماوه‌ته‌وه، گوتی: "له تۆكات-ه‌وه دێم و شهكرم پێیه، ده‌چمه قۆنیا و مەڕەش. مانگی نیسان 'گاڵته‌ی یەکی نیسان'ی له‌گه‌ڵدا كردین. له چامڵیبهل ١٠ سانتیمه‌تر به‌فر كه‌ڵه‌كه بووه".
تیمه‌كانی هاتوچۆ هۆشدارییان داوه به شۆفێران، ئه‌گه‌ر ناچار نه‌بن به‌و رێگه‌یه‌دا نه‌ڕۆن و به‌وریایییه‌وه شۆفێرێتی بكه‌ن.