Sangar Hamad Azeez,
27 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 28 مای,س 2016
یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی، گرێبەستی یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەکەی سێرجیۆ بۆسکێتسی نوێ کردەوە.
لە روونکردنەوەیەکدا کە لە ماڵپەڕی فەرمی یانەکە بڵاوکراوەتەوە، یانەی بەرشەلۆنە رایگەیاند کەوا گرێبەستی یاریزانی هێڵی ناوەراستی یانەکەی سێرجیۆ بۆسکێتسی ئیسپانی تا هاوینی ٢٠٢١ درێژ کردەوە .
لەو گرێبەستەدا مەرجی شکاندنی گرێبەستەکە بە بڕی ٢٠٠ ملیۆن یۆڕۆ داندراوە.
یاریزان سیرجیۆ بۆسکێتس لەگەڵ هاتنی گواردیۆلا بۆ راهێنەرایەتی یانەکە لە تیپی لاوانەوە هێنرایە تیپی یەکەمی یانەکە و لەو کاتەوە بە سەرەکی یاری دەکات و ساڵ لە دوای ساڵ ئاستی بەرزتر پێشکەش دەکات، ئەمەش وایکردووە کە ببێتە جێی سەرنجی زۆربەی یانە زلهێزەکانی ئەورووپا هەر ئەمەش وای لە یانەی بەرشەلۆنە کرد کە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە.