Zana Natık Kerem
13 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 14 تشرینی یەکەم 2021
ھەولێر ــ AA
ھێزە ئەمنییەکانی عێراق، ژمارەیەک گەنجی شاری کەرکووک-یان دەستگیرکرد.
دوای راگەیاندنی ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنەکانی خولی پێنجەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ژمارەیەک گەنجی کەرکووک بەمەبەستی دەربڕینی خۆشحاڵی خۆیان بەبۆنەی سەرکەوتنی قەوارە سیاسییەکانیان لە ھەڵبژاردنەکاندا، رژانە سەر شەقامەکانی شارەکە و لە میانیدا پێکھەڵبژان لەنێوان ھێزە ئەمنییەکان و گەنجەکاندا روویدا.
دوای پێکھەڵبژانەکان، ھێزە ئەمنییەکان ژمارەیەک گەنجی شارەکەیان، دەستگیرکردووە.
تا ئێستا ھیچ لایەنێکی فەرمی لە کەرکووک لەمبارەیەوە لێدوانی نەداوە و میدیا عێراقییەکانیش باس لەوە دەکەن کە گەنجەکان دەستبەسەرن و رێکاریی یاسایی لەبەرامبەریان دەگیرێتەبەر.