عێراق

مستەفا کازمی بڕیاری دا ھەموو دەستگیرکراوەکانی کەرکووک ئازاد بکرێن

- نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان: "سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا و هەردوولا هاوڕابوون کە نابێت رێگە بە ھیچ کەس و لایەنێک بدرێت کە ئاژاوە و پشێوی دروست بکەن".

Hawkar Yaseen  | 13.10.2021 - نوێکردنەوە : 14.10.2021
مستەفا کازمی بڕیاری دا ھەموو دەستگیرکراوەکانی کەرکووک ئازاد بکرێن

Arbil

هەولێر - AA

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجام دا و بڕیاردرا سەرجەم دەستگیرکراوەکانی کەرکووک ئازاد بکرێن.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایانگەیاند "سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی و سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا و گفتوگۆیان کرد دەربارەی بارودۆخی شاری کەرکووک کە لە دوای سەرکەوتنی پرۆسەی ھەڵبژاردن لەلایەن ھەندێک کەسەوە ھەوڵی نانەوەی پشێوی درا بە ئامانجی شێواندنی سەرکەوتنی پرۆسەی دەنگدان".

بەپێی راگەیەندراوەکە "سەرۆکی حکوومەتی هەرێم و سەرۆکوەزیرانی عێراق، ھاوڕابوون لەسەر ئەوەی نابێت رێگە بە ھیچ کەس و لایەنێک بدرێت کە ئاژاوە و پشێوی دروست بکەن و زیان بە دانیشتووان و موڵک و ماڵی گشتیی بگات، بۆیە پێویستە بەزووترین کات کۆتایی بەو دۆخە ئەمنییە نەخوازراوە بھێنرێت کە لە کەرکووک دروستکراوە".

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە "سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاری دا، ھەموو دەستگیرکراوەکانی کەرکووک ئازاد بکات".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın