عێراق

پەیوەندی تەلەفۆنیی وەزیرانی دەرەوەی عێراق و ئێران

- لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، دوایین پێشھاتەکانی رەوشی عێراق، بە تایبەتیش ئەو ھێرشەی کە دوو رۆژ لەمەوبەر لایەن کەسانی نەناسراوەوە کرایە سەر کۆنسولخانەی ئێران لە شاری کەربەلا، تاوتوێکرا.

Zana Natık Kerem  | 11.05.2021 - نوێکردنەوە : 11.05.2021
پەیوەندی تەلەفۆنیی وەزیرانی دەرەوەی عێراق و ئێران

Arbil

ھەولێر ــ AA

وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن و وەزیری دەرەوەی ئێران، محەمەد جەواد زەریف پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا.

نووسینگەی راگەیاندنی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، دوایین پێشھاتەکانی رەوشی عێراق، بە تایبەتیش ئەو ھێرشەی کە دوو رۆژ لەمەوبەر لایەن کەسانی نەناسراوەوە کرایە سەر کۆنسولخانەی ئێران لە شاری کەربەلا، تاوتوێکراوە.

بەپێی راگەیەنراوەکە، لای خۆیەوە فوئاد حوسێن نیگەرانی خۆی سەبارەت بە ھێرشکردنە سەر کۆنسولخانەی ئێران لە کەربەلا نیشانداوە و رایگەیاندووە کە بەپێی رێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان، ھێرشەکە رەتکرایەوە و جەختیکردووەتەوە لەسەر ئەوەی کە ئەنجامدەرانی ھێرشەکە، سزای توند دەدرێن.

ئاماژەی بەوەیشداوە کە حکوومەتی عێراق، سوورە لەسەر ھەوڵەکانی بۆ پاراستنی نێردە دیپلۆماتییەکان لە عێراق.

لە دوو رۆژی رابردوودا لە میانی خۆپیشاندانەکانی شاری کەربەلا کە بۆ ئیدانەکردنی کوژرانی چالاکوانی مەدەنی، ئیھاب جەواد وەزنی ئەنجامدرابوو، ھێرشکرابوویە سەر کۆنسولخانەی ئێران لە شارەکە.

رۆژی یەکشەممەی رابردوو چالاکوانی مەدەنی، ئیھاب جەواد وەزنی لە شاری کەربەلا، کوژرا.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın