بنیامین ناتانیاھو: "تێڕوانینی خۆمان لەسەردانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران پێشکەش بە دۆناڵد ترەمپ دەکەم"
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاھو ڕایگەیاند سبەی چوارشەممە لە کۆشکی سپی لە واشنتۆن پرسی غەززە، دۆخی ناوچەکە و دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ تاوتوێ دەکات.
Quds
قودس ــ AA
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاھو ڕایگەیاند کە سبەی چوارشەممە لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە کۆشکی سپی، تێڕوانینی خۆیان لەسەردانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران پێشکەش دەکات.
بنیامین ناتانیاھو لە کاتی بەڕێکەوتنی بەرەو واشنتۆن لە فڕۆکەخانەی دەیڤید بن گۆریۆن لە تەل ئەبیب بە ڕۆژنامەوانانی گوت: "بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ بەرەو واشنتۆن بەرێدەکەوم".
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ئاماژەی بەوەشدا کە سبەی چوارشەممە لە کۆشکی سپی پرسی غەززە، دۆخی ناوچەکە و دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ تاوتوێ دەکات.
گوتیشی: "ھەر سبەی چوارشەممە لە میانی کۆبوونەوەم لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ لە کۆشکی سپی، تێڕوانینی خۆمان لەسەردانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران پێشکەش دەکەم".
ڕاشیگەیاند کە تێڕوانینی ئیسرائیل لەسەر دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران، بنەمایەکی گرنگە نەک تەنھا بۆ ئیسرائیل بەڵکو بۆ ھەموو ئەوانەی داوای ئاشتی و ئاسایش دەکەن لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا.
