لۆکھید مارتن تیمی چاککردنەوەی فڕۆکەکانی F-16ی لە عێراق کێشایەوە
- کۆمپانیای لۆکھید مارتن-ی ئەمریکی، تیمی چاککردنەوەی فڕۆکەکانی F-16 لەبەر ھۆکاری ئەمنی لە عێراق کێشایەوە.
Arbil
ھەولێر ــ AA
کۆمپانیای لۆکھید مارتن-ی ئەمریکی تیمی چاککردنەوەی فڕۆکەکانی F-16 لەبەر ھۆکاری ئەمنی لە عێراق کێشایەوە.
لەمبارەیەوە بەرپرسی پەیوەندییەکان لە کۆمپانیای لۆکھید مارتن، جۆزێف لامارکا جۆنیۆر لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە بە ھەماھەنگیی لەگەڵ ئیدارەی ئەمریکا و لەبەر پاراستنی گیانی کارمەندەکانیان، تیمی خۆیان تایبەت بە چاککردنەوەی فڕۆکەکانی F-16 لەبەر ھۆکاری ئەمنی لە عێراق کشاندووەتەوە.
جۆزێف لامارکا جۆنیۆر لە راگەیەنراوەکەدا، زانیاری زیاتری لەوبارەیەوە نەخستووەتەڕوو.
تیمی کۆمپانیای لۆکھید مارتن تایبەت بە چاککردنەوەی فڕۆکەکانی F-16 لە بنکەی ئاسمانیی بەلەد باشووری پارێزگای سەڵاحەددین باکووری عێراق، جێگیرکراون.
لە ماوەکانی رابردوودا، چەندین ھێرشی مووشەکی کراوەتە سەر بنکەی ئاسمانیی بەلەد.