هاکان فیدان: "پێداگریی ئەمریکا لەسەر پرسی مووشەکی دانوستانە ئەتۆمییەکان پەکدەخات و دەبێتە هۆی جەنگ"
Ankara
ئەنقەرە - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، هاکان فیدان ڕایگەیاند: "بۆ ئێران هەر ڕێککەوتنێک کە لەگەڵ ئەمریکا ئەنجامی دەدات، لەگەڵ هەنگاوە متمانەپێدەرەکان بۆ هاوبەشە ناوچەییەکان هاوتەریب بێت بۆ ئێران گرنگ دەبێت. ئەم هاوسەنگییە زۆر گرنگە. کورتهێنانێکی گەورەی متمانە لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکەدا هەیە، چارەسەرکردنی ئەم ڕەهەندەش بایەخێکی گەورەی هەیە".
لە دیمانەیەکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی فاینانشاڵ تایمزی بەریتانی، فیدان هەڵسەنگاندنی بۆ پرسەکانی ڕۆژەڤ کرد.
فیدان ئاماژەی بەوە کرد وەک دەردەکەوێت هەم ئەمریکا و هەم ئێران بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئامادەی سازانن، بەڵام فراوانکردنی دانوستانەکان بە جۆرێک بەرنامەی مووشەکی بالیستی تاران بگرێتەوە، جگە لە جەنگێکی جیاواز هیچ شتێکی دیکە بەرهەم ناهێنێت.
هاکان فیدان باسی لەوە کرد کە پێدەچێت ئێران سنووردارکردنی پیتاندنی یۆرانیۆم و چاودێرییە توندەکان قبوڵ بکات.
وەزیری دەرەوەی تورکیا فیدان، ئاماژەی بە ئەگەری پێداگریی ئەمریکا لەسەر چارەسەرکردنی هەموو کێشەکان لە یەک کاتدا کرد و، ڕایگەیاند: "(توانای مووشەکی ئێران و پشتیوانی کردنی لە گرووپە چەکدارەکان) دەترسم تەنانەت دۆسیە ئەتۆمییەکەش بەرەو پێش نەچێت. لە ئەنجامدا ڕەنگە جەنگێکی نوێ لە ناوچەکەدا ڕووبدات".
فیدان جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە هەر ڕێککەوتنێکی نێوان واشنتۆن و تاران دەبێت هەنگاوی متمانەپێدەر بۆ وڵاتانی ناوچەکە لەخۆ بگرێت بۆ پڕکردنەوەی ئەو کورتهێنانە گەورەی متمانە کە هەیە.
ڕاشیگەیاند: "بۆ ئێران هەر ڕێککەوتنێک کە لەگەڵ ئەمریکا ئەنجامی دەدات، لەگەڵ هەنگاوە متمانەپێدەرەکان بۆ هاوبەشە ناوچەییەکان هاوتەریب بێت بۆ ئێران گرنگ دەبێت. ئەم هاوسەنگییە زۆر گرنگە. کورتهێنانێکی گەورەی متمانە لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکەدا هەیە، چارەسەرکردنی ئەم ڕەهەندەش بایەخێکی گەورەی هەیە".
هەروەها فیدان باسی لەوە کرد کە تاران بەهۆی کێشە ئابوورییەکانەوە دەیەوێت سزاکان لابرێن، ئەوەی خستەڕوو کە پێشبینی گۆڕینی ڕژێم ناکات و پێی وایە تەنانەت ئەگەر هێرشی قورسیش بکرێتە سەر دامەزراوەکانی، ڕژێمی ئێران وەک قەوارەیەکی سیاسی بەردەوام دەبێت.
هاکان فیدان باسی لەوەیش کرد کە ئیدارەی ترەمپ و ئێران نابێت هەڵەکانی ساڵی ٢٠١٥ دووبارە بکەنەوە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
