جيهان

ڕابەری ئێران خامنەیی لێخۆشبوون یان سووککردنی سزای سەر دوو هەزار و ١٠٨ زیندانی دەرکرد

Tolga Akbaba  | 10.02.2026 - نوێکردنەوە : 10.02.2026
ڕابەری ئێران خامنەیی لێخۆشبوون یان سووککردنی سزای سەر دوو هەزار و ١٠٨ زیندانی دەرکرد

Istanbul

ئیستانبوڵ - AA

ڕابەری ئێران، عەلی خامنەیی بەبۆنەی ٤٧هەمین ساڵیادی شۆڕشەوە پێشنیاری لێخۆشبوون، سووککردن یان گۆڕینی سزای سەر دوو هەزار و ١٠٨ زیندانی پەسەند کرد.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی میزانی سەر بە دەسەڵاتی دادوەری ئێران، خامنەیی پێشنیاری سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری وڵاتەکەی، غوڵام حوسێن موحسینی ئەژەیی بۆ لێخۆشبوون و سووککردنی سزای دوو هەزار و ١٠٨ زیندانی قبوڵ کردووە.

لە چوارچێوەی پێشنیارەکەدا، لە کۆی دوو هەزار و ١٠٨ زیندانی، ٩١٩ کەسیان بەهۆی ئەوەی سزای تاوانی تریان لەسەر نەبووە، لێخۆشبوونیان بۆ دەردەچێت و دۆسیەکانیان دادەخرێت، سزای سەر هەزار و ١٨٩ زیندانی دیکە سووک دەکرێت و سزای هەندێکیشیان دەگۆڕدرێت بۆ سزای دارایی.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın