جيهان

عەلی لاریجانی: "ئەمریکا گەیشتە ئەو ئەنجامەی کە دەبێت دانوستانەکان تەنھا لە پرسی ئەتۆمیدا سنووردار بکرێن"

ئەمینداری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، عەلی لاریجانی ڕایگەیاند: "ئەگەر پرسگەلێکی زیاتر لە دانوستانەکانی ئەتۆمییدا بخرێنەڕوو، ئەوە پرۆسەکە ئاڵۆزتر دەکات".

Ahmet Dursun, Aladdin Mustafaoğlu  | 11.02.2026 - نوێکردنەوە : 12.02.2026
عەلی لاریجانی: "ئەمریکا گەیشتە ئەو ئەنجامەی کە دەبێت دانوستانەکان تەنھا لە پرسی ئەتۆمیدا سنووردار بکرێن"

Ankara

ئەنقەرە ــ AA

ئەمینداری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، عەلی لاریجانی ڕایگەیاند کە ئەمریکا گەیشتە ئەو ئەنجامەی کە دەبێت دانوستانەکانی نێوان ھەردوو وڵات، تەنھا لە پرسی ئەتۆمیدا سنووردار بکرێن.

عەلی لاریجانی لە دیمانەیەکدا لەگەڵ تەلەڤيزیۆنی عومان ئاماژەی بەوەداوە کە پێویستە دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا، تەنھا لەسەر پرسی ئەتۆمی سنووردار بکرێن و گوتی: "ھەر لەبەر ئەوەیە، ئەمریکا گەیشتە ئەو ئەنجامەی کە دەبێت دانوستانەکان تەنھا لە پرسی ئەتۆمیدا سنووردار بکرێن".

ئاماژەی بە ئەگەری سەرکەوتنی دانوستانەکان کرد و ڕایگەیاند: "ئەگەر نیگەرانی ئەمریکا، تەنھا ئەوە بێت کە ئێران بەرەو بەدەستھێنانی چەکی ئەتۆمی ھەنگاو نانێت ئەوا دەتوانرێت چارەسەر بکرێت، بەڵام ئەگەر پرسگەلێکی زیاتر لە دانوستانەکاندا بخرێنەڕوو، ئەوە پرۆسەکە ئاڵۆزتر دەکات".

باسی لەوەش کرد کە ئێستا ئەمریکا ڕێوشوێنێکی واقیعبینانە دەگرێتەبەر و گوتی: "پێشتر کێشەی سەربازی و مووشەکییان بە دۆسیەی ئەتۆمیيەوە دەبەستەوە بەڵام ئێستا ئەمریکا تەنھا باسی دۆسیەی ئەتۆمی دەکات کە بۆچوونێکی عەقڵانیانە و پرسی سەربازی ھیچ پەیوەندییەکی بە دۆسیەی ئەتۆمیيەوە نییە".

ھەروەھا عەلى لاریجانی جەختی لەوە کردەوە کە نابێت ئەمریکا ڕێگا بە ئیسرائیل بدات ڕێڕەوی دانوستانەکان بەپێی ھەڵوێستەکانی دیاری بکات و ھۆشداری ئەوەشی دا کە ئەمە لە کۆتاییدا زیان بە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا دەگەیەنێت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın