ئاژانسی HRANA: "ژمارەی کوژراوان لە ڕووداوەکانی ئێراندا حەوت هەزار کەسی تێپەڕاند"
Istanbul
ئیستانبوڵ - AA
ئاژانسی هەواڵی چالاکوانانی مافی مرۆڤی ئێران (HRANA) کە ناوەندەکەی لە ئەمریکایە بڵاوی کردەوە، لەو خۆپیشاندانانەی بەهۆی کێشە ئابوورییەکانەوە لە ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥ لە ئێران دەستیان پێکرد و لە ٨-٩ی کانوونی دووەم بە دەستێوەردانی هێزە ئەمنییەکان سەرکوت کران، حەوت هەزار و دوو کەس گیانیان لەدەستداوە.
هەرچەندە خۆپیشاندانەکان لە ئێران کۆتاییان هاتووە، بەڵام ئاژانسی HRANA، بانگەشەی ئەوەی کرد حاڵەتەکانی گیانلەدەستدان لە خۆپیشاندانەکاندا زیاترن و، ئاماژەی بەوە کرد کە بەردەوام دەبێت لە نوێ کردنەوەی ئامارەکانی کوژراوان و دەستگیرکراوان.
بەپێی هەواڵی ئاژانسەکە، لەو ڕووداوانەی لە چەندین ناوچەی جیاوازی وڵات لە کاتی خۆپیشاندانەکاندا ڕوویانداوە، ٥٢ هەزار و ٩٤١ کەس دەستگیرکراون و، حەوت هەزار و دوو کەس گیانیان لەدەستداوە کە ٢١٤یان کارمەندی ئەمنیین.
