Fakhradin Ibrahim Mohammad
18 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 18 تشرینی دووەم 2020
هەولێر - AA
جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بەشیر حەداد بۆ کۆچی دوایی پارێزگاری هەولێر دەڵێت "د.فرسەت کەسێکی دڵسۆز و دەستپاک و حەقبێژ بوو، بەداخەوە کە پەتای کۆرۆنا دەرفەتی نەدا بەرنامەکانی بۆ خزمەتکردنی پارێزگای ھەولێر جێبەجێ بکات".
بەشیر حەداد لە پەیامێکدا داخ و پەژارەی خۆی بۆ کۆچی دوایی فرسەت سۆفی دەربڕیوە و رایدەگەیەنێت "د.فرسەت کەسێکی دڵسۆز و دەستپاک و حەقبێژ بوو، بەداخەوە کە پەتای کۆرۆنا دەرفەتی نەدا بەرنامەکانی بۆ خزمەتکردنی پارێزگای ھەولێر جێبەجێ بکات. هیوادارین پەروەردگاری مەزن بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بکات و ئارامیش بە خانەوادە و ھاوڕێ و دۆستانی ببخەشێت".