Fakhradin Ibrahim Mohammad
18 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 19 تشرینی دووەم 2020
هەولێر - AA
وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان، ئایدین مەعروف لە پەیامێکدا سەرەخۆشی خۆی بۆ کۆچی دوایی پارێزگاری هەولێر، فرسەت سۆفی راگەیاند.
لە پەیامەکەی ئایدن مەعروف-دا هاتووە "بە بیستنی کۆچی دوایی برای بەڕێزم پارێزگاری هەولێر، د. فرسەت سۆفی دڵگران بووم. لە خوای گەورە داواکارم خوالێخۆشبوو بخاتە بەر بەزەیی خۆی و سەبووری بداتە بنەماڵەی بەرێزیان".
بەرەبەیانی ئەمڕۆ پارێزگاری هەولێر، فرسەت سۆفی بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، کۆچی دوایی کرد.
فرسەت سۆفی دوای تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، بەهۆی خراپی رەوشی تەندروستییەوە رۆژی سێی تشرینی دووەم بەمەبەستی چارەسەر رەوانەی دەرەوەی وڵات کرابوو.